بە فەرمانی مەسرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە ئیدارەی راپەڕین دەکرێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، فەرمانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێی لە ئیدارەی راپەڕین دەرکرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەکرێتەوە.

راشیگەیاندووە:” کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییان و بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش خراوەتە روو کە:” بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

Back to top button