لە سلێمانی گەندەڵییەكی گەورەی یەكێتی ئاشكرا بوو.

پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان، گەندەڵییەكی گەورەی یەكێتی لە سلێمانی ئاشكرا دەکات کە، لەیەك رۆژ، دەیان دەفتەر دۆلاریان وەرگرتووە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە (فەیسبووك) نووسیوویەتی، ژمارەیەك بەرپرسی حیزبی و حكومی، لە هاتووچۆی سلێمانی بە ساختەكاری سەرقاڵی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلن كە ئەو ئۆتۆمبێلانە لەو جۆرانەن كە لە پرۆسەی بیناكاریدا بەكار دەهێندرێن، ئەوانیش میكسەر و پەمپن و،بۆ هەر یەكێكیان 20 هەزار دۆلار واتە دوو دەفتەر دۆلار وەردەگرن بۆ گیرفانیان.
ئەوەشی ئاشکراکردووە:” تەنیا دوێنێ حەوت ئۆتۆمبێلی لەم جۆرە بە نایاسایی تۆمار كراوە، بۆیە داوای كردووە ئەو پرۆسەیە رابگیرێت و هۆشداریشی لەوە داوە كە ئەوان رێكاری یاسایی دەگرنە بەر.