سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە راگەیاند.

سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە راگەیاند، کە لە بەشێکی هاتووە: عەبدولخالق زەنگەنە تێكۆشەر و كەسایەتییەكی رۆشنبیر و نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو و خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی لەیاد ناكرێن.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی :

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خەباتگێڕ و سیاسەتمەداری كورد و پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان (عەبدولخالق زەنگەنە)ـمان پێ گەیشت. عەبدولخالق زەنگەنە تێكۆشەر و كەسایەتییەكی رۆشنبیر و نیشتیمانپەروەری كوردستان بوو و خەبات و هەڵوێستە بەرزەكانی لەیاد ناكرێن.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی عەبدولخالق زەنگەنە و هەموو تێكۆشەر و خەباتگێڕانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

7ی ئەیلوولی 2023

Back to top button