مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی به‌رێوه‌چوو راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه.
پارتی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند خاڵێك كردووه كه بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان جیا بكرێته‌وه و وه‌ك هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عێراق مانگانه مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، ئه‌م بابه‌ته تێكه‌ڵاو نه‌كرێت له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی دیكه و به سیاسی نه‌كرێت.
ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌مڕۆ، ڕێككه‌وتی 7/9/2023، به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامدرا، دوای ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی كه له شاری كه‌ركوك شه‌هیدبوون، كۆبوونه‌وه چه‌ند ته‌وه‌رێكی خسته‌به‌ر وتووێژ و گه‌نگه‌شه‌كردن و، له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و هه‌نووكه‌یی
هه‌ڵوێسته‌ی كرد:
1- رووداوه‌كانی كه‌ركوك: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێز محمد شیاع سودانی به‌گوێره‌ی مافی ده‌ستووری و ڕێككه‌وتنی ئیداره‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌ت و كارنامه‌ی كابینه، بڕیاری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمانی ده‌ركرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدار و كاربه‌ده‌ستانی كه‌ركوك بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م بڕیاره هانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی گێره‌شێوین و تێكده‌ریاندا و ئاسته‌نگیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه دروستكرد و ڕێگای هاتوچۆی خه‌ڵكیان داخست بێئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت ڕێگایان لێ‌بگرن، به‌ڵام كه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌ی كه‌ركوك له هاووڵاتیانی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه داوای كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌یان كرد كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له په‌نای ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی داوای ڕه‌وای خه‌ڵكه‌كه ته‌قه‌یان لێ‌كردن و ژماره‌یه‌ك لاوی كورد شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون ئه‌مه له كاتێكدا كه چه‌ندین ڕۆژ ئه‌وانه‌ی خۆیان هانیاندابوون له‌و سه‌ر جاده بوون هه‌تا داوای چۆڵكردنی ڕێگاكه‌شیان لێنه‌كردن. نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیده‌كان و داوای شیفای به په‌له ده‌كه‌ین بۆ برینداره‌كان.
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی داوا ده‌كات لیژنه‌یه‌كی بێ لایه‌ن له نوێنه‌رانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه پێك بێت:
• دیاریكردنی هۆكاری ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران.
• هانده‌رانی ئاڵۆزیی و ڕێگه‌گرتن له جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران كه هه‌ندێكیان په‌رله‌مانتار و به‌شێكیشیان له ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌رپرسیارییه‌تیان هه‌یه، دیاریبكرێن و بدرێنه دادگا.
• ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی ته‌قه‌كردنیان ده‌ركردووه كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به ئاشتیانه داوای كردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌كه‌یان كرد ده‌ست نیشان بكرێن و بدرێنه دادگا.
• ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه و بوونه هۆی شه‌هیدبوون و برینداركردنی هاوڵاتیانی بێ چه‌ك، دیاری بكرێن و بدرێنه دادگا.
• له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداره‌كان بدرێت و، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی زه‌ره‌ر و زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه.
2- سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ، دوای ئه‌وه‌ی ئیئتلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێكهات و له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك بابه‌تی سیاسی و ئابووری ڕێككه‌وتن كرا، هه‌روه‌ها كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كارنامه‌ی كابینه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی كرا و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ردرا بۆ جێبه‌جێكردن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌ی (9) مانگ به‌سه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتن و پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه تێپه‌ڕیوه، خاڵه‌كانی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه جێبه‌جێنه‌كراون و ڕێگری له جێبه‌جیكردنیان ده‌كرێت، له نێو خاڵه‌كانی ئه‌م ڕێككه‌وتنانه‌ش ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه جێبه‌جێكراون یان هه‌ر جێبه‌جێنه‌كراون، وه‌كو نموونه:
• یاسای بودجه، كاتێك كه حكومه‌تی فیدراڵی پڕۆژه یاساكه‌ی ئاماده‌كرد به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، پشكی هه‌رێم دیاری كرابوو، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌ری ئه‌م پڕۆژه یاسایه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات و غه‌درێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان كرا، ئێستاش ئه‌وه‌ی كه له یاساكه‌شدا هاتووه جێبه‌جێناكرێت به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كه ئه‌مه‌ش غه‌درێكی گه‌وره‌یه له مووچه‌خۆرانی كوردستان به تایبه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی.
• ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه ڕێگای لێ‌گیرا و ئاڵۆزییان دروستكرد.
3- كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنه‌كان داوا ده‌كات ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێبكرێن:
• ئیداره‌دانی حكومه‌ت و بڕیار وه‌رگرتن، له‌سه‌ر بنه‌مای پڕه‌نسیپی (شه‌راكه‌ت، ته‌وافوق و ته‌وازن) بێت و، ڕۆڵی نوێنه‌ری پێكهاته سیاسییه‌كان بنه‌ڕه‌تی بێت له بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كاندا.
• یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه و هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی ئیئتلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا هاتووه، بخرێته بواری جێبه‌جێكردن و یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربچێت.
• په‌له‌كردن له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای نه‌وت و گاز به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی به‌هاوبه‌شی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ كراوه بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه یاساكه و، بۆ كۆتایی هێنان به‌كاركردن به یاسای پێشوو.
• بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان جیا بكرێته‌وه و وه‌كو هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عێراق مانگانه مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، ئه‌م بابه‌ته تێكه‌ڵاو نه‌كرێت له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی دیكه و به سیاسی نه‌كرێت.
• هه‌مواركردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه و، جێبه‌جێكردنی.
• په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شه‌نگال وه‌كو به‌رنامه‌ی بۆ دیاری كرابوو به‌پێی رێككه‌وتنی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ر وه‌كو له به‌رنامه‌ی ئیداره‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌ت و كارنامه‌ی كابینه‌ی به‌رێز محمد شیاع سودانیشدا هاتووه.
• گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای پارتیمان و هێزه سیاسییه‌كانی دیكه له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و دیاله بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئازادی چالاكی سیاسی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
4- عێراق و ناوچه‌كه به بارودۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ له عێراق قه‌یران له دوای قه‌یران له سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بوون و، له ڕاستیدا قه‌یران ده‌خولقێندرێ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانێكی دیكه‌ی پێ داپۆشرێ. بۆیه ده‌توانین به‌ڕاشكاوی بڵێین له‌م وڵاته‌دا چاره‌سه‌ری قه‌یران ناكرێ، به‌ڵكو ئیداره‌ی قه‌یران و كێشه‌كان ده‌درێ، بۆیه كوردستانیش له بارودۆخێكی له‌مشێوه‌یه‌ی عێراق و ناوچه‌كه به قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگدا تێده‌په‌ڕێ. له جیهاندا گۆڕانكاری زۆر و خێرا له ئارادان كه مه‌ترسی و نیگه‌رانی بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێم و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ناو هه‌ناوی ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی عێراق و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهاندا هه‌یه، ئه‌م بارودۆخه خه‌مخۆریی پێویسته بۆ پاراستنی یه‌ك پارچه‌یی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه به خوێن و خه‌بات به‌ده‌ست هاتوون، به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشانی پارتیمان و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان گرانتر ده‌كات و بارودۆخه‌كه لێمانده‌خوازێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵنگاریه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان، پێداچوونه‌وه به هه‌نگاو و به‌رنامه‌كاندا بكرێت و به‌رپه‌رچی سیاسه‌تی دابیننه‌كردنی مووچه و ئاسته‌نگ خستنه به‌رده‌م پێشكه‌وتنی كوردستان بدرێته‌وه و ده‌ستوور جێبه‌جێبكرێت به ماده‌ی (140)یشه‌وه.
له كۆتایدا، جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان، یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی پێویسته بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یران و كێشانه‌دا بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ گشت لایه‌ك له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كه‌ركوك به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پشوودرێژ و ئارام بن، ئه‌م بابه‌تانه پێویست ده‌كات له رێگای یاسا و دادگاكانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، ئاڵۆزی دروست نه‌كرێت و ڕێگا نه‌ده‌ن تێكده‌ر و ئاژاوه‌گێڕ بارودۆخی شاره‌كه بشێوێنن و، پێكه‌وه‌ژیان پارێزراوبێت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری له ئه‌وله‌ویاتی هه‌موو كاره‌كاندا بێت.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی ئه‌یلولی 2023