مه‌حموود محه‌ممه‌د: پارتی داوا ده‌كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی له به‌غداوه بۆ رووداوه‌كانی كه‌ركووك پێكبهێنرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/09/20230907_194942.png)
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ـی ئه‌یلوولی 2023 مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ردنی عێراق به شێوازێكه شیعه، سوننه و كورد پێی رازی نین، به‌تایبه‌ت كه كۆمه‌ڵیك ئاسته‌نگی گه‌وره هه‌یه، له‌وانه‌ش په‌یدابوون و دروستبوونی كۆمه‌ڵیك كه‌س، كه خۆیان له سه‌رووی ده‌ستوور، یاسا و رێككه‌وتنه‌كان ده‌بینن و بوونه‌ته بڕیارده‌ر و كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م كاره‌كانی حكومه‌ت.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بوونی ئه‌و جۆره كه‌س و عه‌قڵییه‌تانه، ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامیدان به ناكۆكی و ململانێكان، به‌رده‌وامی ناكۆكی و ململانێكانیش ده‌بێته هۆی دواكه‌وتن و پاشكه‌وتنی عێراق، به پاشكه‌وتنی عێراقیش زیاتر هه‌ژاربوون و نه‌داربوونی عێراقییه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
روونیشیكرده‌وه، به‌كارهێنانی عه‌قڵی سیاسی و ئیداری، هۆكاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ی ئه‌مڕۆ عێراقی ته‌نیوه. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ناكرێت عێراق به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌دا بێت.