رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” خیانەتێکی تری یه‌كێتی له كه‌ركووك ئاشکراکرد شاره‌كه له ته‌قینه‌وه‌دایه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ـی 9ـی 2023 رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی نه‌خوازراوی كه‌ركووك، به‌ڵام تا ئێستا ریشه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان له ئاستی چاره‌سه‌ركردن و دانانی ستراتیژییه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا نین.
رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” ئاماژه‌ی به جووڵه‌ی هێزێكی زۆری سوپا و هێزه تایبه‌ته‌كان و یه‌كه‌كانی نه‌هێشتنی ئاژاوه كردووه له‌ناو كه‌ركووك، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن كورده‌وه له شاره‌كه بڵاوبووه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان فه‌رمانیان پێكراوه رێگری له هه‌ر جۆره خۆپیشاندانێكی رێگه‌پێنه‌دراو بگرن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌و بارودۆخه‌ی له شاره‌كه دروست بووه، له هه‌ر چركه‌ساتێكدا ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، یه‌كێتی نیشتمانی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له گرووپه شیعه‌كان، جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و گرووپه شیعه‌كان ئه‌و گوته‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا له دژی مه‌سعود بارزانی له كه‌ركووك پراكتیزهكهی ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێت “دوژمنی دوژمنم دۆستمه”، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پاكتاوكردنی ململانێكان به‌و شێوه‌یه نابێت، نه‌خاسمه كه كه‌ركووك شارێكی فره‌نه‌ته‌وه و ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵیدا “یاریكردنه به ئاگر”.