خواکوڕک هۆکاری سه‌ردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئێران ئاشكرا ده‌كات
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی پێوه‌ست به‌دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و كه‌ركووك و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تاوتوێ ده‌كات.
به‌پێی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی “خواکوڕک”، بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی باڵای ئێران، به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو و بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گه‌رم گه‌یشتووه‌ته تاران.
له زانیارییه‌كانی خواکوڕکدا هاتووە، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و گرنگ كه گه‌نگه‌شه ده‌كرێت، به‌ستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتییه له رۆژی 27ی ئه‌م مانگه، تێیدا ئێران ده‌یه‌وێت دڵنیا بێته‌وه له‌وانه‌ی كه به‌شداریی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی و پۆسته هه‌ستیاره‌كانی ته‌ناهی و دارایی و میدیایی و رێكخستن ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باسی چاره‌نووسی لاهوور جه‌نگی كه ناتوانێ به‌شداری كۆنگره بكات، یه‌كێكی تر ده‌بێت له پرسه‌كان.
سه‌رچاوه‌كانی ئاگادار له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، نایشارنه‌وه پێشهات و رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كه‌ركووك و جووڵه‌پێكردنی سه‌ربازی له‌و شاره، ئایندهی پێوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوننه و توركمانه‌كان، جێی بایه‌خی ئێرانن و پێده‌چێت گۆڕانكاریی نوێ له دیدی ئێران بۆ كه‌ركووك دروست بووبێت.
جگه له‌وه‌ش پرسی داماڵینی چه‌كی هێزه دژبه‌ره‌كانی ئێران وه‌ك كۆمه‌ڵه و دیموكرات له گونده‌كانی زرگوێزه‌ڵه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیاری به‌په‌له و پێویستیان له‌باره‌وه بدرێت.
ته‌وه‌ری كۆتایی گفتوگۆكانی ئێران و سه‌رۆكی یه‌كێتی، پرسی لابردنی سه‌رۆك كۆماری ئێستا و دووباره دانانی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت كه ئێران به‌هۆی بێهه‌ڵوێستی و بێده‌نگییه‌كه‌ی له له‌تیف ره‌شید نیگه‌رانه.