حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داشكاندنێكی نوێ بۆ توێژێك ده‌كات

ئەو خێزانانەی ٢ خوێندکاریان بەشێوەی پارالێل لە زانکۆ حکومیەکان دەخوێندن داشکاندنی کرێی خوێندنیان لە سەدا ٪‏٤٥ دەگۆرێت بۆ ٪‏٥٠

بەپێی فەرمانێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی كە لە 7ی 9ی 2023، دەرچووە ، “ئەو خێزانانەی دوو قوتابی و خوێندكاریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێل دەخوێنن، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی، لێخۆشبوون بۆ هەر یەكێكیان بە رێژەی 50% لە كرێی خوێندنیان دەكرێت.”

با بەرونتر بینوسم بۆی بەھەڵە تێنەگەن
ئەگەر لە خێزانێکدا دوو کەس یان زیاتر لە زانکۆ حکومیەکان بۆ دبلۆم و بکالرێۆس و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا وەرگیرابون بەشێوەی پارالێل ئەوە داشکاندنی کرێی خوێندنی ھەر ساڵێکیان لەسەدا ٥٠ دەبێت واتا داشکاندنی گشتی بۆ ھەموو کەس لەسەدا ٤٥ کراوە ئەو کات ئەوان ٥ دەرسەدی تریان بۆ دا دەشکێک دەبێت بە رێژەی سەدا ٥٠ واتا کە ٢ کەس بوون یەکی سەدا ٥ تریان لێخۆش دەبن

داشکاندنی گشتی بەرێژەی لەسەدا ٤٥ لەکرێی خوێندن بۆ سەرجەم پێشکەشکارانی پارالێل کراوە بە رێژەی سەدا ٤٥ بەڵام ئەوانەی دوو کەس یان زیاتر لە یەک خێزان بەشێوەی پارالێل وەرگیراون ٥ دەرسەدی تر دەشکاندنیان بۆ دەکرێت دەبێتە سەدا ٪‏٥٠

ئەگەر ئەندامیێکی خێزان لە زانکۆیەک وەرگیرابێت و ئەندامێکی تری خێزانەکە لە زانکۆیەکی تر وەرگیرابێت ئەوا ھەر سود مەند دەبن

ئەگەر ھەردوو ئەندامی خێزانەکە لە یەک زانکۆ وەرگیرابن ئەوا ھەر سودمەند دەبن

ئەگەر ئەندامێکی خێزان بۆ بکالرێۆس وەرگیرابێت و ئەندامێکی تری خئزان بۆ دبلۆمی بالا یان ماستەر یان دکتۆرا وەرگیرابێت لە یەک زانکۆ یان لە دوو زانکۆی جیاواز ئەوا ھەر سود مەند دەبن

Back to top button