ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی بڕە پارەیەك بەسەر ئەم کەسانە دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی بڕە پارەیەك بەسەر کوڕ و کچانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بکرێت .

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدانی هەولێر، رایگەیاند، لەمڕۆوە تاوەكوو 28ی9ی2023، دەرماڵەی خوێندنی قوتابییانی كوڕو كچی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ ساڵی 2019- 2020 خەرج دەكرێت، پێویستە لە كاتی دابەشكردنی پارەكە قوتابییەكە خۆی ئامادە بێت و ناسنامەیەكی ناساندنی پێ بێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە، ئەوە قۆناغی یەكەمە و پارەی زانكۆ و پەیمانگاكانی دیكەش لە قۆناغی داهاتوودا بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

هەر قوتابییەكی ناوشار بڕی 450 هەزار دینار و بۆ هەر قوتابییه‌كی دەرەوەی شاریش بڕی 900 هەزار دینار خەرج دەكرێت.

Back to top button