د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌وه‌ستین و هه‌موو بژاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌مماندا كراوه‌یه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستان، هۆشداری له‌باره‌ی نه‌ناردنی مووچه و بودجه ده‌دا و ده‌ڵێ تا كۆتایی هه‌فته ده‌وه‌ستین و هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی كوردستاندا كراوه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ـی 9ـی 2023، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) رایگه‌یاند: لە رۆژی شەممە 9ی 9ی 2023، لەیەکەم رۆژی دەستپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ ئه‌ندامانی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ بریارمان دا کۆمەڵڵک هەنگاو بگرینە بەر بۆ دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان و دانانی سنوورێک بۆ برسیکردنی خەڵک، بۆیە هەنگاوی یەکەم، کێشەکەمان رۆژی شەممە بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەک دروست بوو، کۆمەڵێک بڕیار دران، هەروەها هەمان رۆژ ئێوارەکەی و لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەگەڵ دکتۆر فوئاد حوسێن، بە روونی داوامان کرد دەبێت سنوورێک بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابنرێ، بە تایبەتی دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بڕیار درا ڕێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە، بەڵام دوێنێ لەگەڵ زۆرێک لە هێزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش باسم لەوە کرد ئێمە وەکوو نوێنەرانی کورد تا کۆتایی ئەم هەفتەیه رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچەی فەرمانبەران، لە دوای ئەوە هەموو ئەو رێکارانەی پێویستە لەسەرمان دەیگرینە بەر و سەرجەم بژارەکان لە بەردەم نوێنەرانی خەڵکی کوردستان کراوەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: جیا لە بابەتی بودجە، بۆ بابەتی کەرکووک و کۆتاییهاتنی عەسکەرتاریەتی شارەکە و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و سزادانی تاوانبارەکان و کێشەی جووتیاران زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام درا، دوایینیان کۆبوونەوەی دوێنێ شەو بوو، کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ لەو بارەوە دران.