مهسرور بارزانی و باڵوێزی ئهمریكا له عێراق كێشهكانیان تاوتوێ كرد
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له باڵوێزی ئهمریكا له عێراق و شاندی یاوهری كرد، له دیدارێكدا تاوتوێی كۆمهڵێك بابهتی گرنگیان كرد.
ماڵپهڕی فهرمیی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
ئاماژه بۆ ئهوه كراوه كه تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان، تاوتوێکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو لە یاسای بودجەی فیدراڵدا.
سەرۆکی حکومەت روونی کردەوە کە بەداخەوە ههندێ لایەن هەیە دەیانەوێ بە شێوەیەکی ناڕەوا و لە دەرەوەی یاسای بودجە، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکەن، لەکاتێکدا شاندی دانوستانکاری هەرێم داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە. بۆیە پێویستە هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بدرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوو و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان.
هاوكات، ئهوهش خراوهته ڕوو، بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئاساییکردنەو گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی دۆخی کەرکووک کرا.