مەسرور بارزانی: گەلی كوردستان هەمیشە رێی كۆڵنەدان و سەرفرازیی گرتووەتە بەر
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا رایدەگەیەنێت، گەلی كوردستان هەمیشە رێی كۆڵنەدان و سەرفرازی گرتووەتە بەر.
كەمێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر (ئێكس) بڵاوكردەوە و دەڵێت: “گەلی كوردستان هەمیشە رێی كۆڵنەدان و سەرفرازی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن، یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز و شکۆدار بێت.”