سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەكات

رۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری و خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكارانی ئێرانی و جەختیشی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە.

بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و پێویستی چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو.

 

Back to top button