گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه قسه‌ی كرد
له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی عێراق، حكوومه‌تی فیدراڵی ئاماده نه‌بووه ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو بودجه‌دا هاتووه، بیدات و گوته‌بێژی حكوومه‌تیش ده‌ڵێت ” ده‌بوو ئێسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌كانی تری عێراق مووچه‌كانیان وه‌رگرتبا.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌وه به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گوت: 906 ملیار دینارمان بۆ موچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته و نه‌ده‌بوو حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌و بابه‌ته تێكه‌ڵی هیچ بابه‌تێكی تر بكات.
زیاتر گوتی، ده‌بوو وه‌ك ناوچه‌كانی تری عێراق كه ئێسته مووچه‌ی مانگی ئهیلوول وه‌رده‌گرن، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت و ئه‌وانیش مووچه‌كانیان وه‌رگرتبا نه‌وه‌ك له چاوه‌ڕوانیدا بمێننه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و 500 ملیار دیناره‌ی كه بۆ سێ مانگ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: حكومه‌تی فیدراڵی چه‌ندیان مانگی تری ئه‌مساڵیان له‌نێو پلانه‌كانیان لاداوه و باسیان نه‌كردووه، هه‌روه‌ها نهشیانگوتووه بۆ ئه‌و چه‌ند مانگه هه‌قی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بووه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری گوت: هیواخوازین به هه‌رجۆرێك بێت، پێداچوونه‌وه به‌و ژمارانه بكرێت كه باس ده‌كرێن و پێداچوونه‌وه به‌و بڕیارانه‌ش بكرێت كه به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی له‌باره‌ی داهاته نه‌وتی و ناونهتییهكان داوه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ر ورووژاندنی هه‌ر پرسیارێكی تریش، گوته‌بێژی حكوومه‌ت ده‌ڵێت: “كات كوشتنه”.
#Xwakurk #خواکوڕك