لە هەولێر بەگوژمەی 10ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دراوە

لە هەولێر بەگوژمەی 10ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام دراوە، بە گوژمەی 30ملیار دینار دەرخستە بۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جیا جیای گەڕەکەکانی شاری ھەولێر ئامادەکراوە، ”

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:” لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و دەستی ئاوەدانی، بە گوژمەی (30ملیار دینار) دەرخستە بۆ چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جیا جیای گەڕەکەکانی شاری ھەولێر ئامادەکراوە، ”

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند:” لەماوەی رابردوودا بە گوژمەی (10ملیار دینار) چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێکراون، کە بەشێکیان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان و بەشێکی تریشیان لەتەندەرینە لە پارێزگای هەولێر لەسەر داھاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ”

گوتیشی:” پڕۆژەکان تەواوکردنی لوپی شەقامی 120م رێگای مەخموور و دروستکردنی باخچەیە، یەکەم جاریشە لە ھەولێر پڕۆژەی دانانی رێڕەوی ھاتووچۆ بۆ نابینایان لە چواردەوری بازاڕی ھەولێر دادەنرێت.

ئەوەشی خستەروو:” پلان داڕێژراوە بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان ئەنجامبدرێت و رێگاکانیش چاک بکرێنەوە.

Back to top button