مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند بەیتۆجان دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد و لە بەشێکی هاتووە: بەیتۆجان، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردی کردووە.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست.

خوالێخۆشبوو بەیتۆجان ، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو ، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی کردووە.

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button