راپۆرتێکی بەریتانی: چوار قەیرانی ئابووری بەمزوانە هەرەس بە حكومەتی عێراق دەهێنێت 

راپۆرتێكی بەریتانی هۆشداری دەدات و بڵاویکردۆتەوە :

📌چوار قەیرانی ئابووری بەمزوانە هەرەس بە حكومەتی عێراق دەهێنێت

📌عێراق توانای جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتەكەی سنووردارە.

📌قوڵبونەوەی كێشەكانی بەغدادو هەرێم و سەرهەڵدانی كۆمەڵێك قەیرانی نوێ‌ لە دیارترین هۆكارەكانن .

📌توندكردنەوەی فشارەكان لەسەر هەرێم جێگەی پرسیاری زۆرە.

سەنتەری جیهانی بۆ لێكۆڵینەوەكانی گەشەسەندن, هۆشداری دەدات لە چوار قەیرانی ئابووری لە عێراق, كە هەڕەشە لە هەرەسهێنانی حكومەتی عێراقی دەكەن بەمزوانە.

سەنتەرەكە لە راپۆتەكەدا دەڵێت: توانای عێراق بۆ جێبەجێكردنی پرۆگرامی حكومەت سنوردارە, لەبەر رۆشنایی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ساتەوەختی بڕیاڕەكانی بەغداد جێگەی نیشانەی پرسیاری زۆرە، بڕیارەكان بەشێك نین لە كارنامەی حكومەتی عێراق لە خۆلادان لە گرتنەبەری هەر رێوشوێنێك دژی هەرێمی كوردستان و پەلەنەكردن سەبارەت بە كۆمپانیا نەوتیەكان، بۆ زیان نەگەیاندن بە ئابووری نیشتمانی.

ئەوەش خراوەتەروو :” بەڵام ئەو گۆڕانە كتوپڕە لە سیاسەتی حكومەتی عێراق, رەنگە كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر پیشەسازی نەوت لە هەرێمی كوردستان, كە زۆرینەی كۆمپانیا بیانیەكان لەكاركردن وەستاون, ئەوەش بووەتە هۆی پاشەكشێ كردنی داهاتە داراییەكانی هەرێم.

راپۆرتەكە ئاماژە بە هێرشە موشەكییەكان دەكات بۆ سەر كێڵگە نەوتیەكانی هەولێرو سلێمانی و دەلێت، لەكاتێكدا بەغداد پلاندادەنێت بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان لە یەكێك لەگەورەترین كێڵگەكانی غاز لە هەرێمی كوردستان، كە كێڵگەی كۆرمۆرە، لە (450) ملیۆن مەتر سێجای رۆژانەوە بۆ ملیارێك مەتر سێجا لە ساڵانی ئایندەدا, بەڵام بۆردومانە موشەكییەكان بەربەستیان بۆ ئەم پلانە دروستكردووە.

سەرهەڵدانی قەیرانی (خۆر عەبدوڵڵا) لەگەڵ كوەیت، فشارەكانی لەسەر حكومەتی عێراق زیاتر كردووە، بەتایبەت دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێككەوتنە لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵیەوە.

ئەو هەنگاوە حكومەتی عێراقی خستووەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، كە لەهەوڵدایە بۆ راكێشانی وەبەرهێنانی وڵاتانی كەنداو بە تایبەت لەبواری وزەو بەستنەوەی كارەبایی و وەبەرهێنان لە بواری غازو وزەی خاوێن.

ئەو دۆخەی لە عێراق دەگوزەرێت، هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق و كۆتایهاتنی ئەو مانگی هەنگوینیەیە، كە حكومەتی عێراق چەند مانگێكە تیایدا دەژی.

Back to top button