سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا و شاندی یاوەری دەکات

رۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەلێکساندێر شۆلێنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد.

لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و رێگەکان بۆ فراوانترکردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کرا. لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی نەمسا جەختی لە بایەخپێدانی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان کردەوە.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش سەرۆک بارزانی جەختی لە دیالۆگ وەک رێگەچارەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراکەت و تەوافوق بە پشتبەستن بە دەستوور کردەوە.

Back to top button