سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکات

رۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) بە سەرۆکایەتی بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتەکە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کرا و سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کورتەیەکی لەبارەی رەوشی لایەنە سیاسییەکانی کوردی لە تورکیا خستەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکانی کورد کردەوە و هیوای خواست چارەسەری ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی بۆ خەباتی گەلی کورد لە تورکیا بدۆزرێتەوە.

Back to top button