ئێن ئارتی عەرەبی بۆ هەڵمەتی میدیای حەنان فەتڵاوی بەكار دەهێنرێت
خواكوڕك
ماڵپەری المسلە نیت هەواڵێكی بڵاو كردۆتوە لەسەر ئەو هەڵمەتە میدیایەی بۆ سەر سەردانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆكی وەزیرانی عێراق، وەڤدی یاوەری بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ( دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا و بەشداری كردنی لە كۆنفراسی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی داعش، كە تێیدا نوێنەری سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان بەشدار بوو لەوەڤدەكەی عەبادی دا”.
ماڵپەرەكە ئاماژە بە هەڵمەتەكە دەكات و باس لەوە دەكات كە سوپایەك لە میدیای سێبەری حەنان فەتلاوی و كەسانی ناو دەوڵەتی یاسا، دەستیان كردووە بەهەڵمەت دژی سەردانەكەی عەبادی بۆ ئەمریكا، ماڵپەرەكە ئاماژەی بەوەش داوە دوابەدوای سەردانە سەركەوتووەكەی “حەیدەر عبادی ” سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا لەگەڵ نوێنەری سەرۆك بارزانی و ئەنجامدانی كۆمەڵێك چالاكی و دیداری گرنگ ، ژمارەیەكی زۆری میدیای سێبەر و توڕە كۆمەڵایەتیە چەواشەكارەكانی نزیك لە “حەنان فتلاوی ” پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ، دەستیان كردوە بە ئەنجامدانی ھەڵمەتێكی میدیایی،كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی بەھای سەردانەكە و شكاندنی كەسایەتی سەرۆك وەزیران و بێنرخكردنی ئەو سەردانەیە لە ڕووی پرتۆكۆڵی و دیپلۆماسیەوە”.
بەگوێرە هەواڵی ماڵپەری المسلەنێت، میدیاكانی نزیك لە حەنان فەتلاوی “بنات سیاسیات” پشتیان بەستووە بەچەندین سەرچاوەی هەواڵی و میدیای و كە یەكێك لەوانە كەناڵی ئێن ئارتیە كە راپۆرتێكی لەسەر كەمكردنەوەی سەردانەكە كردووە، بۆتە هەواڵی میدیاكانی نزیك لە حەنان فەتلاوی و بەكار هێنراوە بۆ كەم كردنەوەی سەردانەكەی حەیدەر عەبادی و وەڤدی یاوەری”.
بەڵام بەرێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی عەرەبی (مشروق عباس) لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، ئەم هەژمارە بە ناوی ئێمەوە كراوەتەوە ھیچ پەیوەندی بە كەنالەكەمانەوە نیە، ھاوكات ئەم هەڵمەتە میدیایە ئاماژەیەكە بۆ ئەو ململانێ تووندەی كە لە گۆڕەپانەكەدا بوونی ھەیە، هەروەها ئاماژەیەكی روونە كە قۆناغێكی مەترسیداری سیاسی چاوەروانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق دەكات”.