بڕە پارەیەکی زۆر ئەمڕۆ دەگاتە کوردستان و دابەش دەکرێت 

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە بڕیارە ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2023 بگاتە هەرێمی کوردستان .

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە ھەرێم.

راشیگەیاند، چەکی پارەکە بڕی ١٠٧ ملیار دینارە، کە بڕی ٥٠ ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و ٣٢ ملیار دینار بۆ ھەولێر و ٢٥ ملیار دینار بۆ پارێزگای دھۆکە.

باسی لەوەشکرد : دوای گەیشتنی چەکی پارەکە و جێبەجیکردنی رێکارە کارگێڕییەکان، هەفتەی پارەکە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت.

Back to top button