سێ تۆمەتبار دەستگیر کران و دەستبەسەر بڕی یەک کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەردا گیرا 

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند، لە رێککەوتی ١٣ی ٩ی ٢٠٢٣ دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان توانیان سێ تۆمەتبار لەشاری هەولێر دەستگیربکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چالاکییەکەدا بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و هیرۆیین لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە دەستی بەسەرداگیرا.

Back to top button