حسن ڕۆحانی سەلماندی بارزانی لەسەر حەقە .

بهمن کاك عبداللە
دووساڵە ئێمەی پارتی دەڵێین و دەنوسین _ ئێران سەرقاڵی جێ بەجێکردنی خەونەکەی نادرشایە بۆ گەیشتن بەدەریایی ناوەڕاست و دروستکردنی هیلالی شیعیە کەبەکوردستان دا تێ دەپەڕێت .

_ دەڵێین ئیران داعشی هێنایە سەرکوردستان و بەتایبەتی شەنگال .

ـ دەڵێین پەکەکە بەئەمری ئیران و بۆ تەواو کردنی هیلالە شیعیەکە لە شنگال و خانەسور و سنوری نێوان باشور و ڕۆژ ئاوایە .

ـ دەڵێین پەکەکە بۆیە لە ڕۆژئاوا ناهیڵێت جگە لەخۆی هیچ هێزێکی تر هەبێت و خەریکی جێ بەجێکردنی ئەجیندای ئێرانە .

ـ دەڵێین پرۆژەی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بەسپۆنسەری ئیران بوو لە ۲۳ی حوزەیرانی ۲٠۱٥ بۆ لێدان لەبارزانی و لابردنی کۆسپەگەورەکەی بەردەم هیلالی شیعی .

ـ دەڵێین حزبەکانی سلێمانی بەدەستیوەردانی ئیران ناهیڵن دۆخی ناوخۆ باش ببێت و دژی سەربەخۆیین .

پێیان ووتین پارتی وەهم دروست دەکات بۆ خۆی پێ یان ووتین کۆیلەی پارتی و جاشی ئۆردوگان .

حەسەن ڕوحانی سەرۆك کۆماری ئیران ئەمڕۆ ڕای گەیاند ، کە ئیران لەکوردستانەوە دەبەینە سەر دەریایی ناوەڕاست !!!

ئیستا زانیتان کودەتایی ۲۳ی حوزەیران بۆ ؟ ئیستا زانیتان لێدان لە بارزانی و پرۆژەی سەربەخۆیی بۆ ؟ ئیستا زانیتان داعش بۆ لە پەلاماردانی کوردستان شنگالی هەڵبژارد ؟ ئیستا زانیتان پەکەکە بۆ لە شنگال و خانەسورە ؟ ئیستا زانیتان پەکەکە بۆ ناهیڵی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا بگەریتەوە ؟ ئێستا زانیتان بۆچی دۆخی ناوخۆ باش نابێت ؟ ئێستا زانیتان حزبەکانی سلێمانی بۆ دژی سەربەخۆیین ؟

ئێستا زانیتان بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە و لە ململانێ دایە دژی پرۆژەیەک گەر سەر بگرێت خەونی کورد بۆ هەتا هەتایە لە گۆڕ دەنێت ؟؟

 

Back to top button