سەرۆك بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتەكانی پارێزگای كەركووك كۆ بووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتە جیاجیاكانی پارێزگای كەركووك كۆبووەوە

لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوان بیروڕایان لەبارەی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك و دۆخی گشتیی پارێزگای كەركووك و مەترسی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و پێكەوەژیانی پارێزگای كەركووك خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی كەركووك و جەختی لەوە كردەوە كە كەركووك شاری پێكەوەژیان و برایەتییە و پێویستە هەموو لایەك لە ئیدارەدان و بنیاتنانی داهاتووی ئەو شارە بەشدار بن و، بە پێویستیشیزانی كێشە و گرفتەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و بە گوێرەی یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێن.

0
0
0
Back to top button