سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، لە شاری بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .

Back to top button