لەناو بازاڕی سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە ھاووڵاتییەک کرا و کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەناو بازاڕی سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە ھاووڵاتییەک کرا و کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سلێمانی رایگەیاند:” بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 5:00 لە کۆڵانی سینەماکانی سلێمانی دەستڕێژی گولــلە لە کەسێک کرا و کوژرا.

گوتیشی:” ئەو کەسەی کوژراوە کاری فرۆشتنی خواردەمەنی بووە لە ناو بازاڕی سلێمانی و تەمەنی نزیکەی 62 ساڵ دەبێت، تەقەکەرەکە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە و دەستگیر نەکراوە.

Back to top button