ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق راگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق راگەیاند و، دەڵێ: پێشوازی لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا رایگەیاند : پێشوازی لە گفتووگۆ بەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی عێراق، دەڵێ؛ داوا لە بەرپرسانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین کێشەکانی پەیوەست بە بودجە وەک ئەوەی دەستوور داوای دەکات چارەسەر بکەن بەشێوەیەک سوود بە هەموو هاووڵاتیانی عێراق بگەیێنێت.

Back to top button