به‌رپرسی لقی20ی شێخان:ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هاوكاری باشور بوو ئه‌وا پێشمه‌رگه‌ش كۆبانێی بۆ رزگار كردن.
خواكوڕك
بەرپرسی لقی 20ی پارتی له شیخان رایگەیاند” ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه كردویه‌تی له شنگال بریتی بووه له ماڵ وێرانی و داگیركاری بۆیه هیچ شوێنێك له شنگال نابێ په‌كه‌كه‌ی لێ بێت.
(مەحموود ئێزدی) به‌رپرسی لقی20ی شێخانی پارتی سه‌باره‌ت به بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری شنگال بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی ڕایگه‌یاندوه” په‌كه‌كه له شنگال زیانی به خه‌ڵك و ناوچه‌كه گه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاوكاری كوردستانی باشوور بوون له شنگاڵ، پێشمه‌رگه‌ش هاوكاریان بوو له كۆبانی و ناوچه‌كه‌مان ئازاد كرد و گه‌ڕاینه‌وه‌ش، بۆیه گرنگه په‌كه‌كه تێبگات كه ده‌بێت بگه‌ریته‌وه سنوری كاری خۆی و شنگال شوێنی ئه‌و نیه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نیه‌تی ئه‌وه‌یه خزمه‌ت به خه‌ڵكی سنوره‌كه و ئێزیدییه‌كان بكات ئه‌وا پێویسته شنگاڵ جێ بهێڵێت، بۆیه گرنگه په‌كه‌كه ئه‌وه بزانێت مانه‌وه‌ی له شنگاڵ خزمه‌تكردن نیه به‌ڵكو دوژمنایه‌تیه، ئه‌وه‌یی په‌كه‌كه‌ش ده‌یكات دار ده‌ستی و بێگانه په‌ره‌ستیه، بووه‌ته پیاوی خه‌ڵك و رۆژانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه و منداڵانی ئێزیدی ده‌رفێنێت بۆ قه‌ندیل، هه‌ر به‌و هۆیه‌یه كه ڕۆژانه خه‌ڵكی نێو ریزه‌كانیان دینه‌وه ریزی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه به جێ ده‌هێڵن.
(مه‌حموود ئێزدی) زیاتر گوتی”په‌كه‌كه له ساڵانی 90 ڕووبه‌ڕوی ئیمه بوونه‌وه له ژێر درووشم و ناوی جیا جیا پاشان هه‌ر خۆیان دژی درووشمه‌كانیان ده‌وه‌ستانه‌وه.