وادەی دەست پێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راگەیاندرا
ئەمڕۆ شەممە 16ی ئەیلوولی 2023، توركی عەتبی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهان لە توركیا گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و رێككەوتنی حكومی لەسەر دەست پێكردنەوەی هەناردەكردنەكە ”بە زووترین كات“ هەیە.
ئەوەشی روونكردووەتەوە كە دەست پێكردنەوەی هەناردەكردنەكە لە یەك كاتدا سوودی هاوبەشی بۆ عێراق و توركیاش هەیە و ”هەموو ئاماژەكان ئەوەمان پێ دەڵێن كە هەناردەكردنی یەكەمین باری نەوت لە بەندەری جەیهان، لە سەرەتای مانگی داهاتوو (مانگی تشرینی یەكەم) دەبێت.“
بە بڕوای ئەو سەركردە عێراقییە، دەست پێكردنەوەی هەناردەكردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیا، فشار لەسەر بەندەرەكانی بەسڕە كەم دەكاتەوە، ”توركیاش سوود لە تێپەڕبوونی نەوت بە خاكەكەی وەردەگرێت، بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی بەدەست قەیرانێكی ئابووری خنكێنەرەوە دەناڵێنێت.“