رێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌بوو، یه‌كێتی تووشی شكستێكی گه‌وره هات، گۆڕانیش به ته‌واوی بێهیوا بوو
له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی و باسی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016 ده‌كات، چه‌ند رووداوێكی گرنگی مێژووی ده‌خاته ڕوو.
له لاپه‌ڕه 446ی كتێبه‌كه‌دا باس له بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و رووداوه‌كانی 19ی ئاب ده‌كات و نووسیویه‌تی، رۆژی 11ی ئابی 2015، له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پرسیار له ئه‌نجومه‌نی شوورا كرا، ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا گوتیان “سه‌رۆك به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه به‌رده‌وام بێت له راپه‌ڕاندنی كار و ئه‌ركه‌كانی تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو”، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كوده‌تاچییه‌كان چه‌واشه‌كارییان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو گوایه هه‌موو دۆسیه و كه‌یسه‌كان له ده‌ست سه‌رۆكی هه‌رێمدان، وه‌ك نه‌وت و دارایی و داد و سه‌ربازی و ئاسایش و ده‌ره‌وه. بۆیه لێره‌وه روونی ده‌كه‌مه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نزیكی بابه‌ته داراییه‌كان و كه‌یسی ئابووری و نه‌وت نه‌بووم، ئه‌وه تایبه‌ت بوو به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ بوو و یه‌ك رۆژ و له یه‌ك بابه‌تیشدا ده‌ستم نه‌خستووه‌ته ناو كاروباره‌كانی دادوه‌ری.
هه‌وڵه‌كان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوون، به‌داخه‌وه نه كه‌سیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پاڵاوت و نه چاره‌سه‌ریان پێ بوو، ئیتر ده‌ركه‌وت كه ته‌نیا مه‌به‌ستیان سووكایه‌تیكردن و شكاندن بوو، وه‌ك دواین هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كه، هه‌وڵێكی ترمان دا و له‌سه‌ر داوای خۆم، رۆژی 18ی ئابی 2015 زیاتر له 16 لایه‌نی سیاسیی له هۆڵی مامۆستا سه‌عد له هه‌ولێر كۆ بوونه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێیه‌كی گونجاو بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كه، یا بڕیارێكی تازه بدرێت یان تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وا رێك بكه‌ون كه بارودۆخه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه یان پاڵێوراوێك ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئامانهتهكهی راده‌ست بكه‌م.
“كۆبوونه‌وه‌كه تا به‌یانی رۆژی 19ی ئاب به‌رده‌وام بوو، له‌سه‌ر ئه‌وه رێك كه‌وتبوون كه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخرێت و كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام بێت، له‌و ناوه‌نده‌دا دیار بوو رێنوێنی و ئامۆژگاری دژ به‌یه‌ك بۆ شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی و گۆڕان ده‌هاتن، هه‌روه‌ها رێنوێنیی دژبه‌یه‌ك له‌باره‌ی په‌رله‌مانیش ده‌چوون كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه بوو وا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، له ئه‌نجامدا به‌به‌رچاوی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاوه، به‌پێی رێنوێنیی سه‌ركردایه‌تییان، یوسف محه‌مه‌د و فه‌خره‌دین قادر هه‌وڵیان دا په‌رله‌مان كۆ بێته‌وه، به‌ڵام رێژه‌ی یاساییان پێ ته‌واو نه‌كرا، ژماره‌ی ئاماده‌بووان به‌مشێوه‌یه بوو: 24 په‌رله‌مانتار یه‌كێتی، 18 په‌رله‌مانتار گۆڕان، چوار په‌رله‌مانتار كۆمه‌ڵ، پێنج په‌رله‌مانتار یه‌كگرتوو، پێنجی تری یه‌كگرتوو نه‌چوونه ژووره‌وه”. سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له ئه‌نجامدا رێژه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌بوو، یه‌كێتی تووشی شكستێكی گه‌وره هات، گۆڕانیش به ته‌واوی بێهیوا بوو، دوای ئه‌و رووداوه كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هات، ژماره‌یه‌كی زۆر له خێرخوازان و دۆستان سه‌ردانیان كردم و داوای چاره‌سه‌ریان ده‌كرد، پێم گوتن ئه‌وه‌ی به‌بیر و خه‌یاڵمدا هاتبێ و پێم كرابێت كردوومه، به‌ڵام سوودی نه‌بوو، كوده‌تا چییه‌كان به‌نیاز بوون به كوده‌تا وه‌ڵام بده‌نه‌وه، به‌ڵام من نه به كوده‌تا هاتوون و نه به‌كوده‌تا ده‌چم، چه‌ندان جار پێم راگه‌یاندن وه‌رن ئامانهتهكهم لێ وه‌ربگرن، به‌ڵام چاره‌سه‌ریان پێ نه‌بوو.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی تردا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پێش دانیشنێكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی ناردووه بۆ لای سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مان كه یوسف محه‌مه‌د بووه و زۆر له لووتبه‌رزانه وه‌ڵامی دابووه‌وه، دیار بوو هێشتا له دنیا تێنه‌گه‌یشتبوو.
شایانی باسه سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له پشتی گۆڕان بوو، كاتێك بوو به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یه‌كێتی بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردبوو، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانیش ده‌نگیان پێ نه‌دا، به‌ڵام هه‌ر 38 په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌نگیان پێ دابوو.