سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستان لە هۆڵەندا چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدان
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ٩ی ٢٠٢٣ لە شاری ئەمستردامی وڵاتی هۆلەندا بەڕێز شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی بە جیا لەگەڵ نوێنەری هێزە سیاسییەکان، خەڵکانی ئەکادیمی، قوتابیان، سیاسی و ئەندامە کوردەکان لە پەرلەمان و شارەوانییەکان و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی هۆلەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا بەڕێزیان باسێکی لەسەر پڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و داوای کرد کوردستانیان بەبێ جیاوازی لەژێر چەترێکی نەتەوەیی و ئاڵای کوردستان کۆببنەوە و پێکەوە هەماهەنگبن، و پابەندی یاسا و ڕێساکانی وڵاتی هۆڵەندابن و کوردستانییەتی خۆیان بپارێزن.
تێکرای ئامادەبووان پاڵپشتی و ئامادەیی خۆیان بۆ سەرخستن و بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی لە دیاسپۆرا دەربڕی.