ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پێشنیازەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیاریان لەسەر دەدات.”
شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردبوو لە مانگەکانی (7 بۆ 12ـی ئەمساڵ) حکومەتی عێراق مانگانە بڕی 800 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ئەو پێشنیازە دەدرێت.
بۆ ئەو مەبەستە، لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەڵێنی پشتیوانیکردنی پێشنیازەکەیان بە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە.