وهزارهتی ئهوقاف بهیاننامهیهكی توندی لهسهر ڕفاندنی مامۆستاكهی حاجیاوا دهركرد و ئیدانهی دهدات.
خواكوڕك
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە توندی ئیدانەی دەستگیركردنی (مامۆستا سدیق خۆشناو) دەكات لە لایەن هێزێكی ئەمنی لە حاجیاوا و هەڵكوتانە سەر مزگەوت و داوای ئاشكراكردنی چارەنوسی ئەو مامۆستا ئاینیە دەكات له دهزگا ئهمنیهكانی ئهو سنوره.
لە بەیاننامەكەی وەزارەتی ئەوقاف كه وێنهیهكی دهست (خواكوڕك) كهوتوه و تێێدا هاتووە” بەدڵگرانیەوە شەوی 20/19 ی ئازاری ٢٠١٧ ھێزێكی نەناسراو ھەڵیانكوتاوەتە سەر مزگەوتی شێنێیان لەناحیەی حاجیاوای دەڤەری ڕاپەڕین و بەڕێز مامۆستا مەلا (سدیق عومەر مستەفا خۆشناو) پێش نوێژ و ووتاخوێنی ئەو مزگەوتەیان دەسگیركرد.
ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئیدانەی ئەم شێوازە دەسگیركردن و ھەڵكوتانەسەر مزگەوتە دەكەین لەھەمان كاتیشدا ئەم كردەوە نالۆژیكییە پێچەوانەی بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنفڕانسی ڕێكخستی گوتاری ئایینییە و دوورە لە ھەموو عورفێكی یاسایی”.
هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە” بۆیە داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەینەوە كە چارەنووسی مامۆستا سدیق بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن و ھەر جۆرە بابەتێكی لەم چەشنەش لەداھاتوودا دەبێت لەڕێگەی یاساو بە ئاگاداری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینەوە بێت”.