لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئەیلوولی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی دابنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها هیوای خواست ئەم رێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە رێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و رێککەوتنەکان.