سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لەگەڵ رەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا کۆبووەوە

بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی لە شاری پورمێرێنتی هۆڵەندا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری رەوەندی کوردستانی هەرچواپارچەی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز شفا بارزانی تیشکی خستە سەر بەرنامە و ئامانجی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و گوتی: “کۆنفدراسیۆن زادەی بیری ڕێزدار جەنابی سەرۆک بارزانییە، پڕۆژەیەکی کوردستانییە، ماڵی هەر کوردستانییەکە کە بڕاوی بە ئاڵای کوردستان و یەکێتی خاک و گەلی کوردستان هەیە. سوپاسی حیزبە کوردستانییەکان دەکەین پشتگیری سەرخستنی پڕۆژەکەبن بەڵام نابێت ئەجندای حیزبی بێننە نێو کۆنفدراسیۆن”.

هەروەها تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆن و گوتی: “کۆنفدراسیۆن کار دەکات بۆ یەکخستنی کوردستانیان و پشتگیری لاوان و ئافرەتان و خوێندەڤانانی کوردستانی دەکەین لەدەرەوە، و هانی گەنجان دەدەین ئەوانەی تموحی سیاسییان هەیە بچنە نێو کایە و دامەزراوە ڕۆژئاواییەکان و بۆ ئەمەش پشتگیرییان دەکەین”.

سرودی نیشتیمانی و تابلۆی هەڵپەڕکێی کوردستانی و یادکردنەوەی شەهیدان جۆش و خرۆشی بە گردبوونەوەکە بەخشی و ئامادەبووان پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و سوپاسی پشتگیری سەرۆک بارزانییان دەکرد.

 

Back to top button