زه‌وی به‌سه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت.

خواكوڕك

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند”زەوی بەسەر سەرجەم کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێت و لەو بارەیەوە رونكردنەوەی زیاتر ئاشكرا دەكات و ده‌ڵێت” ناونسین ده‌ستی پێكردوه‌.

(فواد عوسمان) وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانی حکومەتی هەرێم رایگەیاندوه‌” هەر کەس و کارێکی شەهید کە تاوەکو ئێستا سودمەند نەبوبێت لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون و شوقە و زەوی ناویان دەنوسرێت بەمەبەستی وەرگرتنی زەوی، به‌ پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ دانراون زه‌وی وه‌رده‌گرن و مافێكی سروشتی خۆیانه‌.

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان گوتیشی” لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاكان ناونووسین دەستی پێكردووەو دوای ئەوەی تەواوبوو، ناوەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەنێردرێت و بەپێی پلانی وەزارەتی شەهیدانیش هیچ ئامارێكی كەسوكاری شەهیدان دیارینەكراوە، هەركەسێك لە كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان بێت ئەوا دەتوانێت ناوی خۆی تۆماربكات.

فواد عوسمان سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجی وه‌رگرتن یا وه‌رنه‌گرتن گوتی”تەنها مەرج بۆ وەرگرتنی زەوی ئەوەیە پێشتر لە هیچ یەکەیەکی نیشتەجێبوون سودمەند نەبووبێت.

 

Back to top button