وه‌زیری دارایی: به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دڵنیایی ده‌ده‌ینه مووچه‌خۆرانی خۆمان به‌رگریكاریان ده‌بین
وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ئه‌وان به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافی مووچه خۆرانی هه‌رێم ده‌بن.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم رایگەیاند” ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12، نیه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوامانكردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجده‌كات”.
وەزیری دارایی هه‌رێم گوتیشی” مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 7 و 8 یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئێمه به مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی (8) و (9)به‌مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین”.
رونیشیكرده‌وه ” بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین”.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم”.
وه‌زیری دارایی گوتی”ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه روو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌ستووری و یاسایی كه‌وتۆته سه‌ری لایه‌نی هه‌رێم نیه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیه، چونكه هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندبونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه‌و به‌ته‌مان هه‌موو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێم ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانوو و پاساوێكیان نیه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن”.