حکومەتی هەرێم لە دهۆك سێ پڕۆژەی گرنگ لەسەر رووبەری نزیكەی 19هەزار مەتر چوارگۆشە جێبەجێ دەکات

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:” بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بە زیادكردنی رێژەی سەوزایی و جوانكردنی سیمای شارەكە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك سێ پرۆژەی دروستكردنی باخچە لەسەر رووبەری نزیكەی 19هەزار مەتر چوارگۆشە لە سەنتەری شاری دهۆك جێبەجێ دەكات و ئێستاش كاركردن لەو پرۆژانە بەردەوامە.

پرۆژەی دروستكردنی باخچەیەك لە نزیك فولكەی كوردستان لەسەر رووبەری (7200)م چوارگۆشە و رێژەی تەواوكردنی كارەكانی گەیشتووەتە 55% و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە. هاوكات باخچەیەكی دیكە لە گەڕەكی “گرێ سور” لەسەر ڕووبەری (7500)م چوارگۆشە، بە رێژەی 30ی كارەكانی تەواو كراون. هەروەها باخچەیەكی دیكە لە گەڕەكی “گرێ باسێ” لەسەر رووبەری (4000)م چوارگۆشە، بەڕێژەی 37%ی كارەكانی تەواو كراوە.

لە ئێستادا كاركردن لەو سێ پرۆژەیەدا بە باشی بەڕێوە دەچێت و بە تەواوبوونیان وێڕای ئەوەی سیمایەكی جوان بەو شوێنانە دەبەخشن، هاوكات دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی لە شاری دهۆك.

Back to top button