ئەمریكا پشتیوانی لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات
ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ “دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەکان بەرەو تورکیا” دووپات کردەوە.
لە چوارچێوەی 78هەمین كۆڕی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیكگرتوەكاندا، ئانتۆنی بلینكەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە دیداری لەگەڵ محەمەدشیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ،پشتیوانی ئەمریكای بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای توركیاوە دووپات كردۆتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە، لەدیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە حكومەتی عێراقی كردووە لە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت.
هەرەەها سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ برایان نیڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا چاویان بە یەك كەوت و لە دیدارەكەدا باسیان لە بەهێزكردن و چاكسازییەكانی سیستمی دارایی عێراق كردووە.