ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەى ئاساییی خۆی دەکات و چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی 20ی ئەیلوولی 2023، لە کۆبوونەوەى ئاساییی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک گفتوگۆ دەکرێن.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەى سەردانی شاندی باڵاى حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژى 14ـى ئەیلوولی 2023، بۆ بابەتی مووچە و بودجەى هەرێم و بڕیارى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا و پێشنیار و رێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، لە لایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەخاتە روو.

Back to top button