له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی 27 كه‌س داده‌مه‌زرێندرێن

له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 27 كه‌س به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌هه‌ردوو سه‌نته‌ری ئۆتیزمی حكومیی هه‌ولێر و كۆیه‌ داده‌مه‌زرێندرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر بڵاویكرده‌وه‌، لە سەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵدەستین بە دامەزراندنی ( 27 ) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست، دەرچووی بەشی پەروەردەی تایبەت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەم ژمارەیە ( 12 ) کەس بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر و (15 ) کەس بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر  راشیگه‌یاندووه‌، لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەرەکان بە جیا ئامادە کراوە، ماوەی پڕ کردنەوەی فۆڕمی داواکاری، ( 3 ) ڕۆژ دەبێت، لە ئه‌مڕۆوه‌ 20ی 9 ی 2023 ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 23ی9ی2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.

لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر:

https://ee.kobotoolbox.org/x/KQgFfMCo?fbclid=IwAR16FAD8msXZI-j1WONCQqXDCHlsIdDDzeYeXvSALy3XKsqYup-JqGS5Se0

لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە:

https://ee.kobotoolbox.org/x/UAorWO6x?fbclid=IwAR2oCwHsFxBs4ZX1EYWWcNdFZQocE0u-bsOSdduS-O0cOYYSofeuuDw8A4g

Back to top button