مووچەی مانگی ٨ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە :” ئەمڕۆ ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی).
راشیگەیاندووە:” رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکان ئەنجام دراون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە ٢٤ی٩ی ٢٠٢٣، مووچەی مانگی ٨ی ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.