كێ هۆكار بوو توركیا ده‌ستبخاته كاروباری عێراق؟ سه‌رۆك بارزانی باسی كردووه
له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی له رووداوه‌كانی ساڵی 2016 باس له سه‌ردانێكی فاڵح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا چی گوتووه؟.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌می 2016 فاڵح فه‌یاز سه‌ردانی كردم، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه و عێراق و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرا، ناوبراو نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی توركیا نیشان دا.
سەرۆک بارزانی زیاتر دەڵێت، پێم گوت، بڕواناكه‌م توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبخانه ناو كاروبار و بابه‌ته‌كانی عێراقه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و په‌یه‌ده و حهشدهكهتان به‌شداریی شه‌ڕی مووسڵ نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌سه‌ر ئه‌و نیگه‌رانیانه نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیای كرد و توركیا دووپاتی كرده‌وه و دڵنیایی دا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نیازی ده‌ستخستنه ناو بابه‌ته‌كه نین، دواتر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكاش بۆ تاوتوێكردنی هه‌مان مه‌به‌ست هات و ” منیش هه‌مان وه‌ڵامم دایه‌وه.