سەرکردەیەکی باڵای پە*کە*کە و پاسەوانەکەی کوژران

بەیانی ئەمڕۆ هەینی تورکیا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای پە*کە*کە و پاسەوانەکەی لە شنگال راگەیاند٠

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا کە میدیای فەرمی وڵاتەکەیە لە دەزگای هەواڵگری تورکیا ( میت)ی گواستۆتەوە کە، تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شنگال توانیویانە (خالد رەشۆ قاسم) بەناوی نەهێنی دیندار ئاڤێستا سەرکردەی پە*کە*کە و پاسەوانەکەی بکوژن .

باسی لەوەشکردووە:” خالد رەشۆ لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە ریزەکانی پە*کە*کە کردووە و بۆتە بەرپرسی یەکەکانی چالاکی دامەزراندن و ئەفسەری گشتی پە*کە*کە و فەرمانی کوشتنی زۆرێک لە خەڵکی سڤیلی ناوچەکەی داوە.

Back to top button