هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەرێگەی تورکیا دەستپێدەکاتەوە

یەکەم جار وەک تاقیکاری هەناردەی تورکیا دەکرێتەوە

هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەرێگەی تورکیا دەستپێدەکاتەوە و، یەکەم جار وەک تاقیکاری هەناردەی تورکیا دەکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆی بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق رایگەیاند، “شاندێکی کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ لایەنی تورکی لە نزیکەوە بۆریی نەوتیان بەسەرکردووە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان”.

گوتیشی،”بەم نزیکانە یەکەم جار وەک تاقیکاری نەوت بە رێگای بۆری هەناردە دەکرێتەوە”.

Back to top button