250 ملیار دینار لە شایستەداراییەکانی مووچەخۆران خرایە سەر هەژمارى بانکى هەرێم
کەمێک پێش ئێستا 250 ملیار دینار لە شایستەداراییەکانی مووچەخۆران خرایە سەر هەژمارى بانکى هەرێم
لە راگەیاندراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە رێگای بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، کەمێکی دیکە لە بارەی دابەشکردنی مووچە و راگەیاندنی خشتەی دابەشکردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی کۆدەبنەوە،.”