ئەنجامى زانکۆلاین راگەیاندرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا راگەیاندنی ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن (2023-2024) دەستی پێ کرد.
د.خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندن باڵا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە رایگەیاند، ئەمساڵ هاوشێوەی سێ ساڵی رابردووی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو خوێندکارانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە وەرگیراون.
راشیگەیاند، پیرۆزبایی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دەرچووانی پۆلی 12 دەکەن کە ئەمساڵ ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەردەچێت.
دەرچووانی پۆلی 12 ئاگەدار بکەنەوە و ئەنجامی زانکۆلاین راگەیانرا
لەم بەستەرە ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە: