محه‌مه‌د كه‌ماڵ: كورد سوره له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/03/345678i9o-1.jpg)
خواكوڕك
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگه‌یاندوه” له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ی سبه‌یی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دیراسه‌ی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین و پاشان له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانیش وتوێژده‌كه‌ین.
(محه‌مه‌د كه‌ماڵ) سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك به كوردستان 24ی ڕاگه‌یاندوه” به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زیاتر گفتوگۆ بكه‌ین و له‌یه‌كتر بگه‌ین، ده‌نگدانه‌كه ده‌خه‌ینه ڕۆژی چوارشه‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش قه‌ناعه‌ت بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئێمه بڕیاری خۆمان داوه له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان.
توركمانه‌كانیش داوای كاتی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پێكه‌وه دابنیشن و باشتر بیر له‌و بابه‌ته بكه‌نه‌وه، ڕاسته ئێمه كێشه‌مان هه‌یه به‌ڵام ده‌توانین بگه‌ین به ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌ندامانی كورد له‌وباره‌وه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگه و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین هه‌ركاتێك بێ.