غه‌فور مه‌خمووری: ریفراندۆم بڕیارێكی دروست بوو, گەلی كورد بە جیهانی گوت كە سەربەخۆیی دەوێت
لە شەشەمین ساڵڕۆژی ریفراندۆمی كوردستان سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان باس له ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان ده‌كات دەڵێت ریفراندۆم ده‌ره‌نجامی زوڵم و ناعه‌داله‌تی بوو 16ی ئۆكتۆبەر نەبوایە ئێستا رەوش و پێگەی كوردستان جیاواز بوو
غه‌فور مه‌خمووری، سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان: “ریفراندۆم خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له دێرۆكی گه‌لی كوردستان، یه‌كه‌مین جاربوو گه‌لی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و له رێگای سندووقی ده‌نگدانه‌وه بڕیاری له چاره‌نووسی خۆی بدات، گه‌لی كوردستان بۆ هه‌موو دونیای سه‌لماند، ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت به ئازادانه بژی، ئه‌وه وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه داوای سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌كات، ده‌توانێت كیانی خۆی هه‌بێت و ده‌وڵه‌تی خۆی به‌ڕێوه ببات.
هەروەها سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان دەشڵێت: ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بوایه ئێستا ره‌وشی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دیكه و پێگه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دیكه ده‌بوو، چونكه ئێمه هه‌نگاومان نابوو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تسازی به‌ره‌و بیناكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌داخه‌وه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووداوه‌كان ئاڵۆز كران و وایان كرد ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم، كه گه‌لی كوردستان ده‌یخواست، به‌ئه‌نجام نه‌گات.“
هەروەها غەفور مەخمووری گوتیشی: ”ریفراندۆم وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی سه‌ركه‌وتوو بوو و ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا، دواتر بۆ ریفراندۆممان كرد؟ ئێمه ئه‌زموونمان له 100 ساڵی حوكمداریی عێراق هه‌بوو، به‌رده‌وام حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كه‌كان بەڵێنیان به كوردستان ده‌دا، به‌ڵام كه به‌هێز ده‌بوونه‌وه په‌شیمان ده‌بوونه‌وه، بۆیه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بێهیوا بوون له عێراق و دوای ریفراندۆم ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئاماده نین مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بدرێت، تەنانەت نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی وه‌ك مافی گه‌لی كوردستان له ده‌ستوور هاتووه بدرێت و تا پێش ساڵی 2014 په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌ڵكشان و داكشاندا بووه، ئه‌وان له‌دوای شەڕی داعش‌یش شایسته‌ی دارایی كوردستانیان بڕی و قووتی خه‌ڵكی كوردستانیان بڕی، عێراق سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مه جیاوازیی نییه له‌گەڵ ئه‌نفال و جینۆساید، بۆیه بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێكی دروست و گه‌ش بوو و كوردستانییان بۆ جیهانیان سه‌لماند، كه ئه‌مه خواستی گه‌لی ئێمه‌یه.“