سەرۆک بارزانی هۆکاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرا دەکات
سەرۆک بارزانی لە کتێبی بۆ مێژوو لە بارەی هۆکاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان نووسیوویەتی، ” لە سەد ساڵی رابردوودا گەلی كوردسـتان هەموو رێگەیەكی تاقی كردەوە بۆ ئەوەی بتوانێ لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا لە ئاشتی و شەراكەت و یەكسانیدا بژیێت. لە بەرانبەر ئـەوەدا حكومەتەكانی عێـراق هـەتـا تـوانـیـان، وزە و دامـەزراوەكـانی دەوڵـەتیـان بـە ئاراسـتەی شۆڤینیزم و تاییـفەگـەری تـاو دا. رێگەی پەراوێزخستـن و تەعریب و جینۆساید و نانبڕین و نكۆڵیكارییان گرتەبەر.
هەر بۆیەش گەلی كوردستان دوای ئەوەی لە هەموو رێگەیەك نائومێد بوو، ریفراندۆمی ئەنجام دا.
ریفراندۆم قووڵایی پێگەییشتوویی و باوەڕی گـەلی كوردستانی پێشان دا بۆ چارەسەری سەردەمیانە و ئاشتیانەی كێشەیەكی ئاڵۆزی سەدساڵە. بـەڵام وەڵامی دەنـگی رەوا و ئاشتیانەی گەلی كوردستـان، دیسان زمانی چەك و زەبروزەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی بوو.
تەنیا رێگە بۆ چارەكردنی كێشەكانی عێراق و نەهێشتنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، تاكە رێگە بۆ گەییشتن بە پێشكەوتن و ئاشتی، وازهێنانە لە عەقڵیەتی شۆڤێنی و، گرتنەبەری فەرهەنگی یەكترقبووڵكردنە.